بەغداد ـ INA
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای میسان.
نوسنگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە عوسمان غانمی و شاندێكی یاوەری گەیشتنە پارێزگای میسان.
هاوكات ئەنجومەنی باڵای دادوەری گلەیی لەدەزگا ئەمنییەکان کرد بەهۆی تیرۆرکردنی حاکم ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی لە میسان.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوە، دەڵێت" لیژنەیەکی دادوەری تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی دادوەری ساعدی دیاریکراوە.
حاکم ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی ڕۆژی شەممە لەهێرشێکی چەکداریدا لەنزیک فەرمانگەی داد لە میسان تیرۆرکرا.