بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پڕكردنەوەی کەلێنی ئەمنی لەسەر سنوورەکانی باکوور و خۆرئاوای عێراق رادەگەیەنێت و هەروەک ڕێوشوێنەکانی پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا ئاشکرادەكات،
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سنووری عێراق و سوریا پارێزراوە و بۆشاییەكان بەزیادکردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی لەوێ بڵاوکراونەتەوە داخراوە و هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی بودجەی بۆ بەربەستی کۆنکریتی لە هەندێک ناوچەی سنووری مەترسیدار.
وتیشی: كاركردن بەردەوامە بۆ بڵاوکردنەوەی هێڵی دووهەمی بەرگری لەسەر سنوور لەگەڵ سوریا لە ڕێگەی سوپای عێراقەوە کە هێڵیێكی تری بەرگری لە پاسەوانی سنور بوونی هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەبەردەوامی كاردەكرێت و بەکامێرا و كامێرار حەراری چاودێری دەکرێت، و خەندەقێك لێدەدرێت کە وەزارەتی بەرگری و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی حەشدی شەعبیش کاری لەسەر دەکەن.
وتیشی: ئەو ڕێوشوێنانە لەسەر ڕێنمایی و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گیراوەتە بەر.
خەفاجی، وتیشی: داخستنی بۆشاییەک لەسەر سنوری عێراق و تورکیا کە ناوچەی فیشخابور لە دهۆك دەبەستێتەوە بە ناوچەی جلبارات لە نەینەوا و بۆ ئەوەش هەماهەنگییەکی باش لەنێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە.
رۆژی 26 کانونی دووەم موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی سنووری عێراق و سوریای کردو فەرماندەو ئەفسەرو بەرپرسانی ڕاسپارد هەوڵەکانیان چڕتر بكەنەوە بۆپاراستنی سنورەكە.