يەكێتی ئەوروپا سزای بەهێز و گشتگیر بۆ روسیا ئامادەدەكات

جیهانی
  • 5-02-2022, 09:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    يەكێتی ئەوروپا كۆمەڵێك سزای بۆ روسیا ئامادەكردوەو پرۆژەی نۆرد ستریم دوو و كەسە نزیكەكانی پوتین و هاوبەشە دەسەڵاتدارەكانیشی دەگرێتەوە.
    ئۆرسولا ڤۆن دێر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند: ئەگەر مۆسکۆ بەردەوام بێت لەدوژمنکارییەکانی بەرامبەر ئۆکرانیا، یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک سزای بەهێز و گشتگیری بۆ ڕووسیا ئامادەکردووە.
وتیشی: کۆمەڵێک سزای دارایی و ئابووری بەهێز و گشتگیرمان ئامادەکردووەو کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەی ڕووسی، بەتایبەتی کەلوپەلە تەکنینیەکان یەکێک دەبن لەسزاکان.
ئاشكراشیكرد: پڕۆژەی بۆری گازی نۆرد ستریم 2 ی ڕووسیش سزاکان دەیگرێتەوە، و چالاکبوونی پڕۆژەکە پەیوەستە بە ڕەفتارەکانی ڕووسیاوە.
پڕۆژەی نۆرد ستریم 2 ی ڕووسی ئەگەر چالاک بکرێت ئەوا ڕاستەوخۆ گازی سروشتی ڕووسی ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەڵمانیا پڕۆژەکەی پەسەند نەکردووە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە سزاكانی ئەوروپا بۆ سەر روسیا خەڵکانی نزیک لە پوتن و هاوڕێ دەسەڵاتدارەکانیشی بەشێوەیەکی هەستیار دەکرێنە ئامانج.