سه‌در و بارزانى جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ خێراتركردن له‌ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی

سیاسی
  • 5-02-2022, 20:15
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)

    سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئه‌مڕۆ شەممە جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ بەردەوام دەبن لە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.
    نووسینگەی تایبەتی موقته‌دا سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سه‌ید موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانیدا ئه‌نجامداوه‌".
    لە به‌یانامه‌کەدا هاتووە:"هەردوولا جەختیان لە هاوپەیمانێتی ستراتیژی و بەردەوامی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كردووەتەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو بتوانێت بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی رۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قوڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت."