بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ شەممە لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆییان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵ عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا جەختكرایەوە لەسەر فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارە جیاجیاکاندا.
هەروەك كازمی لە گفتووگۆ تەلەفۆنیەكەدا رایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران جیاوازن و وتیشی: عێراق ئاواتەخوازە ئەم پەیوەندییانە فراوان بکات، و جەختیشی لەسەر گرنگی دەستپێشخەرییە هەرێمییەکان بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان كردەوە.
لەبەرامبەردا ئیبراهیم ڕەئیسی ستایشی هەوڵەکانی عێراقی كرد بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و پشتیوانیكردنی لە سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەكە،
هەروەك ئیدانەی هەر کردەوەیەکی كرد لە هەر لایەنێکەوە بێت و سەقامگیری و ئەمنیەتی عێراق
بكاتە ئامانج، و کاریگەری لەسەر پایە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکەی بکات.