بهغدا-(INA)
بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار، ئهمڕۆ شەممە گوتی بەبیرهێنانەوەی شەهیدان دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کاتی جێگیرکردنی حوکمڕانییەکی رهشید هاتووە.
سهرۆك بهرههم لە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سهید محەمەد باقر ئەلحەکیم، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، وتی: "یادکردنەوەی شەهیدان دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی"،"ئاماژەی بەوەدا کە کاتی جێگیرکردنی حوکمڕانییەکی رهشید هاتووە".
رونیكردهوه"بەردەوامبوونی دۆخى ئێستا چیتر قبوڵ ناکرێت و ئەمەش پێویستی بە هاودەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە".
وتیشی "پێویستە ڕێبازی دیموکراسی ئاشتیخوازانە پشتگیری بکرێت و حکومەتێکی نوێ و بەتوانا دەست پێبکرێت".