بەغداد ـ INA
فەرمانگەی ئاژەڵداریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وەزارەت هەموو ئاسانکارییەکی پێویستی بۆگەشەپێدانی ئاژەڵداری لەوڵاتدا دابینکردووە.
عەباس سەلیم حوسێن بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاژەڵداری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: ئەو ئاسانکارییانە بریتین لە خزمەتگوزاری و ڕێوشوێنی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەو پرۆژانەی کە پەیوەندی بە ئاژەڵەوە هەیە، وتیشی: ڕێژەی بەکارهێنانی ئاژەڵی عەلەف دەگاتە زیاتر لە 800 هەزار تۆن گەنمەشامی، زیاتر لە600 هەزار تۆن لە سۆیا، هەروەها خزمەتگوزاری ئاژەڵداری بۆ هەرکەسێک کە داوای هاوردەکردن بکات مۆڵەتی پێدەرێت، كە لە ماوەی 15 ڕۆژ زیاتر نەبێت.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه