بەغداد - INA
کوتلەی سەدر بایکۆتی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕاگەیاند کە تایبەتە بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: بەفەرمانی سەید موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بڕیاردرا بایکۆتی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممە بكەین کە تایبەتە بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، جگە لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی: هەروەها بڕیاردرا دانوستانەکان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رابگرین