بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت: نابێت جیاوازییە سیاسییەکان بگەنە بناغەی بنیاتنانی دەوڵەت.
كازمی ئەمڕۆ شەممە لەمەراسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئەرکی ئێمەیە ئەمڕۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق بكەینە لە پێشینەی كارەكانمان و وتیشی: دوژمنانی عێراق گرەو لەسەر شکستی دیموکراسی دەكەن.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: نابێت جیاوازییە سیاسییەکان بگەنە سەر بناغەی بنیاتنانی دەوڵەت و عێراق دەرفەتێکی گەورەی هەیە بۆ هەستانەوەی لە هەموو ئاستێكدا.
وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبینەوە و ئامانجمان بەرەو پێشبردنی عێراقە، ئاشكراشیكرد: كە خواستێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی عێراق بخرێتە بەردەم وەبەرهێنانی ئابووری.