حەلبوسی: ناگەڕێینەوە بۆ شکستەکانی ڕابردوو

سیاسی
  • 5-02-2022, 11:20
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند:  عێراق لە ئاستی قۆناغێکی نوێدایە و ئامادەیە ببێتە روگەی ناوچەكە و جیهان.
    حەلبوسی لە مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو, رایگەیاند: عێراق ئەمڕۆ لە ئاست قۆناغێکی نوێدایە و ئامادەیە ببێتە روگە بۆ ناوچەكە و جیهان.
    تەئكیدیكردەوە: ناگەڕێینەوە بۆ شکستەکانی ڕابردوو، و هەوڵدەدەین دەستاودەستکردنی دەسەڵات بکرێ بەبێ هەڕەشە.
    حەلبۆسی وتیشی: پەرلەمان ئەمڕۆ توانای زیاتری هەیە بۆ بەدیهێنانی پێداویستیە هەنوكەییەكان.