بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: داوای لە پەرلەمانتارانی چاكسازیكردوە
دەنگ نەدەن بە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار ئەگەر مەرجەكانی تێدا نیە.
سەید سەدر لە تویتێكدا لەئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: " ئەگەر کاندیدی پارتی دیموکراتی هاوپەیمانمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار مەرجەكانی تێدا نیە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاكسازی دەكەم دەنگی پێنەدەن.
وتیشی: ئێمە داکۆکیکاری چاکسازین نەک داکۆکیکار لە دەسەڵات و حوکمڕانی.