بەغداد ـ INA
سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراقدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هیچ تەقینەوەیەکی دانیشتوان و گەشەی دانیشتوان لە عێراقدا ڕووینەداوە.
سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: رۆژی ۲۷ی كانوونی دووەمی رابردوو دكتۆر ڕیتا کۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراقدا لێدوانێکی لەسەر گەڕانەوەی دیموگرافی و گرنگی پەرەپێدانی سیاسەتی بەهێز و گۆڕانكاری خەڵک داوە لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا هەڵەیەک هەبوو لەوەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە بۆ عەرەبی لەباسکردنی وتەکانی نوێنەری سندوقی نێودەوڵەتی سەبارەت بەگەشەکردنی دانیشتوان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: دكتۆر ریتا تیشکی خستە سەر زیادبوونی ژمارەی ئەو گەنجانەی کە عێراق بەرەو دەرفەتی گەڕانەوەی دیمۆگرافی دەڕەخسێنێت، جەختیشی کردەوە: کە هیچ تەقینەوەیەکی دانیشتوان و گەشەی دانیشتوان لە عێراقدا بونی نیە.
رونیشیكردەوە: ماوەی چەند ساڵێکە دۆخی دیمۆگرافی لە عێراق گۆڕاوە و لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی گەنجتر دەبینین، کە نزیکەی 50 بۆ 60٪ ی خەڵکی تەمەن 30 ساڵ دەبێت، ئەمەش دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی دیمۆگرافی دەڕەخسێنێت و ئەگەر سیاسەت و ڕێوشوێنی دەوڵەت و حکومەت و کۆمەڵگا هەبێت بۆ بەهێزکردنی گەنجان بەتایبەتی کچان لەڕێگەی پەروەردەو خزمەتگوزاری تەندروستی و رێكخستنی خێزان و بە گەڕخستنیان هەبێت، پاشان لە ماوەی 20 ساڵدا عێراقییەکان دەتوانن لە بواری سەقامگیریی ئابووری و گەشەسەندندا بازدانێکی گەورە بەخۆیانەوە ببینن.