بەغداد ـ INA
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەی ئەو یاسایانەی لەماوەی سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵحدا لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بڵاودەكاتەوە.
مەحمود خۆشناو ئەندامی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرۆکایەتی کۆمار لەسەردەمی دکتۆر بەرهەم ساڵح دا ڕۆڵی سەرەکی لەژیانی سیاسی و یاسادانان و کۆمەڵایەتیدا هەبووە، گەورەترین ژمارەی پرۆژە یاسای گرنگ پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەستووری سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکات بۆ ناردنی پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران"
وتیشی: گرنگترین ئەو پرۆژە یاسایانەی لەلایەن سەرۆکایەتیەوە نێردراون بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بریتین لە یاسای روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە و یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی، یاسای قەرەبووكردنەوەی شەهیدانی سپایكەر، یاسای سزادانی عێراقی، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، یاسای روبەڕوبونەوەی توندوتیژی خێزانی، دەستپێشخەری چاككردنەوەی دۆڵی رافیدەین، هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستووری بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور كە گەیشتوونەتە ئەنجامێکی گرنگ.
خۆشناو، وتیشی: یەکێتی پابەندە بە کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، کە کاندیدی حزبی نییە، بەڵکو کاندیدی نیشتمانیە، چونکە لە کاندیدەکانی دیکە زیاتر قبوڵكراوی نیشتمانییە، هەروەها لە کاتێکی سەختدا بە ژیری و لێهاتوویی سەرۆکایەتی بەڕێوەبرد.