بەغداد ـ INA
سەید عەمار حەكیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی تەئکید لەسەر یەکڕیزی گەورەترین پێکهاتەی کۆمەڵایەت دەكاتەوە.
سەید عەمار حەكیم ئەمڕۆ هەینی لە وتارێكیدا لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیددا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: پێویستە یەکڕیزی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گەورە ئامانجی یەکەم بێت بۆ هەموومان و بۆ پێکهاتەکانی تر کە بەدوای سەقامگیری و ماف و شەراکەت و هاوسەنگی و پێكەوەژیان و هاوكاری و هەماهەنگیەوەن.
وتیشی: ئێمە یەکەمین داكۆكیكاری یەکپارچەیی لایەنی سیاسی کورد ولایەنی سیاسی سوننی ئەم وڵاتەین و ڕێز لەو تایبتمەندییە کۆمەڵایەتیانە دەگرین کە خۆشەویستان و برایانی خۆشەویستمان پێشکەشیان کردووە، بەڵام دەمانەوێت وەک یەکەیەک کە زەمینە خۆش بکات بۆ یەکێتیەكی گەورەی نیشتیمانی، نەک لەسەر حسابی یەکپارچەیی پێکهاتە گەورەكە و ماف و بوون و ڕۆڵ و درێژکراوەکانی بێت، من روو لە لایەنە سیاسیە کورد و سوننەكانی عێراق دەکەم، و داوایان لێدەكەم کە ئەوەی پێکەوە کردوومانە بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە چنگی ناکۆکی و دابەشبوون و بەرەو سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی، وە نەناردنی ئەو پەیامە هەڵەیەی کە ئازاری هەستی هاوبەشەکانیان دەدات لەو وڵادا کە ڕۆڵەی گەورەترین پێکهاتەی کۆمەڵایەتین، وتیشی: "حکومەتێکی خزمەتگوزاری سەرکەوتوو ئەو ئامانجەیە کە دەبێت لەژێر هەر ناوێکدا بێت بۆ هەڵسوکەوتی سیاسیمان ئامادەبێت.
سەید عەمار حكیم لە میانەی وتارەكەیدا بۆ جەماوەری ئامادەبوو وتی: ئێمە باش دەزانین کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ئێوە دادپەروەرانە نەبوون، بەڵام باش دەزانین کە دەستەکان هەن کە ویستویانە لە قۆناغی داهاتوودا ئامادەبوون و قەبارەی ڕاستەقینەتان لاواز بکەن و لە یاسای بڕیاردان دوورتان بخەنەوە.
حەكیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندووە و جارێکی تر رادەگەیەنین: کە لەگەڵ ڕۆڵی پەرلەمانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆمان لە خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەكان و گەلەکەماندا دەبین و بەشداری حکومەتی داهاتوو ناکەین، بەڵام بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە پشتیوانی لەبرا بەرپرسەکانمان دەکەین و بەهیوای دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورە لەسەر دەستی ئەوان دەبین و دەبینە یەکەم پشتیوان و لایەنگری ئەوان و بۆ هەموو خزمەتێک کە ناوچەكانمان لەقەیران رزگار دەكەن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەكەن.