بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کوژرانی سەرۆكی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش درێژکراوەی ئەو هەوڵە گەورەیەیە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامیانداوە.
كازمی لە تویتێكدا لە ئەژماری خۆی لە تویتەر کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: کوشتنی سەرۆكی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش درێژکراوەی ئەو هەوڵە گەورەیەیە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە بۆ کوشتنی دەیان سەرکردە و ئەندامی تیرۆریستی بە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکانی ناو عێراق ئەنجامیانداوە، كە سەدانیان دەستگیرکران و زانیاری کۆکرانەوە و شیکارییان بۆ کرا و لە کۆتاییدا بوە رێگایەك و خەتێك تاوەكو سەری سەرۆکی رێکخراوە بۆگەنەكەیان دۆزرایەوە.