بەدواداچون ـ INA
سەرۆکی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئامانجی ئۆپراسۆنەکەی ئەمڕۆی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری خۆرئاوای سوریا سەرۆكی داعش ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی بوو، وە توانراوە لەناو ببرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریكا ریگەیاند: شەوی ڕابردوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خۆم هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری خۆرئاوای سوریا بە سەرکەوتوانە ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی تێرۆریزم ئەنجام دا، بۆ پاراستی خەڵکی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، هەروەها بۆ ئەوەی جیهان زیاتر شوێنیکی پارێزراوتر بێت.
لە سایەی لێهاتووی و ئازایەتی هێزەکانمان، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی سەرۆكی داعشمان لە گۆڕەپانی شەڕەکە لەناوبرد، هەموو ئەمریکاییەکانیش بە سەلامەتی گەڕانەوە.