یەكێتی تۆپی پێ داوای جێگیركردنی مافی عێراق بۆ یاریكردن لەسەر خاكی خۆی لە فیفا دەكات

وەرزش
  • 3-02-2022, 09:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA  
    ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی  عێراق فیراس بەحر ئەلعلوم دووپاتیكردەوە كە یەكێتی تۆپی پێی نامەیەكی بۆ فیفا ناردووە بۆ جێگیركردنی مافی عێراق بۆ یاریكردن لەسەر خاكی خۆی و لەنێو هاندەرانیدا.
    فیراس بەحر ئەلعلوم ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئەو نووسراوەی  كە دوێنێ نێردراوە بە راپۆرتی ئەو لیژنانەی كە سەیری پاڵەوانیەتی تازەی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیایان دەكرد كە لە بەسرە و هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام كۆتایی دوا بەڵگەش ئەو یارییە دۆستانەی هەڵبژادەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆگەندا لە یاریگا مەدینە لە بەغدا،ئەمانە هەمووی هاندەر ودلخۆشكەرن كە چاودێرانی فیفا لە یارییەكە بوون لە عێراق.
    ئەو گوتی: ئەو ڕاپۆرتە هاندانانەی كە چاودێرانی نێودەوڵەتی پێشكەشیان كردووە ڕۆحی هیوایان بۆ دووپات كردۆتەوە كە قەدەغەی درێژخایەنی سەر یاریگاكانمان لادەبرێت، گوتیشی : ئەگەر فیفا ڕەتی بكاتەوە قەدەغەی لەسەر یاریگاكانمان هەڵبگیرێت ئەوا مەبەستەكە بەرەو دیاریكردنی یاریگایەكی تر دەكەین ،ئەویش لە وڵاتی ئوردن و لەبری وڵاتی قەتەڕ،چونكە خەڵكی عێراق لە وڵاتی ئوردن زۆرن وهاندەرێكی باش دەبن بۆ پاڵپشتی وهاندانی هەڵبژادەی تۆپی پێی عێراق.
    لەلایەكی دیكەوە، بەحر ئەلعلوم ئاماژەی بەوەكرد، كە یاریدەدەری دەستەی تەكنیكیی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، پێكهاتوون لە ئەدری بورخیس هۆڵەندی، ئەحمەد صلاح، رەزاق فەرحان، ڕاهێنەری هێزی جەستەی  ڤلادیمێر كرۆتیش كرونیك و ڕاهێنەری گۆڵچی ئەحمەد جاسم تا كاندیدكردنی ڕاهێنەری جێگرەوەی پیترۆڤیچ دەبێت، ئەو كات بڕیار بۆ یەكیتَی تۆپی پێی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دانانی راهێنەرێكی نوێ،كە بڕیارە دوای چوار رۆژی تر كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بكرێت لەسەر دانانی راهێنەرێكی نوێ بۆ شێرەكانی رافیدەین.