بهغدا_(INA)
یاریزان و راهێنەری دێرینی پێشووی عێراق رازی شنێشل ڕاهێنەر ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی و تەواوكردنی یارییەكانی لەپاڵاوتەكانی جامی جیهانی ئاسیا دووپاتكردەوە ئەگەر ڕاهێنەرێكی تر نەتوانرێ دەستنیشان بكرێت و ببێتە ئەركێكی نیشتمانی.
شنێشل ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: پێشتر خۆی رەتی كردەوە كە راهێنانی شێرەكانی ڕافیدەین بكات و ڕاگەیاند بەهۆی ئەو كێشە ئیدارییانەی كە تیمەكە تووشی بووە، بەڵام ئەگەر كێشەكە ببێتە ئەركێكی نیشتمانی و نەتواندرێت لەگەڵ راهێنەرێكی تر بۆند بكرێـ ،ئەو كات ئەم ئەركە دەگرمە ئەستۆی خۆم.
شنێشل ئەوەشی وت: ئەم هەڵبژاردانە ئاسانترین بوون لە مێژووی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی مۆندیالدا، ئاستی هەڵبژادەی گروپەكان و توانایان وەك یەك بوو،دەمان توانی بگەینە قۆناغی پێشكەوتووی تێدا، ئەوەشی وت: هۆكاری سەرەكی ئەوەی كە تیمەكە لە ئاستی پێویست دەرنەكەوتووە و بۆ پێشبڕكێكردن لە هەڵبژاردەكان، گۆڕینی ڕاهێنەر كاتانیچ كە دوو ساڵ و هەشت مانگ سەركردایەتی تیمەكەی كردووە و هەموو وردەكارییەكان دەزانێت و هەموو یاریزانانی عێراق و دەروونیان دەزانێت و میدیا و كاریگەری و میدیاشی دەزانی لەسەر هەڵبژاردەكە.
فیدراسیۆن ناچار وپێوویست بوو كاتانیچ لە پۆستەكەی بهێلێتەوە و بپارێزێت ،سەرەڕای هەر هۆكارێك،دەبوایە اتانیچبەردەوام بێت كە لە كاری ڕاهێنەرایەتی ،چونكە ماوەیەكی زۆر بوو بەیەكەوە كۆنتاكت وپەیوەندی و شارەزاییان لەگەڵ یەك هەبوو،
رازی شنێشل وتیشی : دەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق هۆكاری سەرەكیەكەی ،هەر یارییەك وپێ:هاتەیەكی نوێ،وای كرد بێ ممتانەی وسەرلێشواوی بكەوێتە نێو پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق لە هەموو یارییەكدا ، ئەمانە هۆكاری سەرەكی بوون بۆ ئەوەی شكست تیمەكە لە ئاستی پێویست دەربكەوێت.
شنێشل باسى لەوەکرد: باشترین چارەسەر لە ئێستادا ئەوەیە كە بەردەوام بێت لە یارییەكانی تر و پاشان ڕاهێنەرێكی پلەبەرز هەڵبژێرین، لە خوێندنگایەكی دیاریكراوی وەك قوتابخانەی ئیسپانی یان پورتوگالی كە نزیكترینە لە تۆپی پێی عێراق و دروستكردنی هەڵبژاردەكانی ( نیشتیمانی،ئۆڵۆمپی،لاوان،تازەپێگەیشتوان،خونچەكان)،كە پێنج راهێنەر مەشقیان پێ بدات وبۆ ماوەی چوار ساڵ،ئینجا داوای ئەنجام بكەن.