بەغدا_(INA)
حكومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران خۆ ڤاکسین کردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی کردە ناچاری.
جوتیار عادل لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا كه پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ئامدەی بوو رایگەیاند:""کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بارودۆخی کۆچبەران و پێشکەوتنەکانی دۆخی نەخۆشییەکانی کۆرۆناڤیروس و هەروەها هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکانی کۆنترۆڵی دارایی فیدراڵی و هەرێمی تاوتوێ کرد"
وتیشی:"هەفتەی داهاتوو شاندێکی فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن"
وتیشی"وەزیری تەندروستی کوردستان لەمیانەی کۆبوونه وه که دا ڕاپۆرتی تەندروستی خۆی پێشکەش کرد "،ئەماژەی بەوەکرد"وادەکە دوێنێ کۆتایی هاتووە و لەمەودوا ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام و سەردانى دام ودەزگاکانى خۆیان بکەن.
وتیشى ئاماژەکان بەئاڕاستەى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆنان و تەندروستى و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ وەرگرتنى رێکارى تایبەت بەئامانجى سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.