بۆ كۆچی دوایی حەرب، كازمی : عێراق یاسا ناسێكی بەرز ودەنگێكی بوێری راستی لەدەستدا

ناوخۆ
  • 2-02-2022, 13:00
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە ،پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو تارق حەرب كردوو و وتی : عێراق یاسا ناسێكی بەرز وپسپۆری لەدەستدا،
    کازمی لە تویتەكەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیویەتی وتی :بە ماڵئاواییكردنی هاوڕێ و  مامۆستا  و پسپۆڕی یاسایی تاریق حەرب، عێراق پایەیەكی یاسایی باڵای لەدەست دا، كۆچكردوو دەنگێكی زوڵاڵی ڕاستبێژ و كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی خۆشەویست و مۆركێكی بەغدایی ڕەسەن بوو". 
    سەرەخۆشی لەخێزان و هاوكاران و خۆشەویستانی و سەرجەم گەلی عێراق دەكەین. لا حول ولا قوە إلا بالله.