بهغدا-INA
سەعد عەبدولحەمید ڕاهێنەری تۆپی پێ ویاریزانی پێشووی هەڵبژاردی تۆپی پێی عیراق تەئكیدیكردەوە كە پێویستە دۆسەی مۆندیال دابخرێت دوای لەدەستدانی خەونی سەركەوتن بۆ مۆندیال و یەكسان بوونی بەرامبەر لوبنان و ئاماژەی بەوەدا كەقۆناغی داهاتوو دەبێت شایەتحاڵی دروستكردنی هەڵبژاردەیەكی نوێ بێت كەتوانای پێشبڕكێیەكانی هەبێت.
عەبدولحەمید لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباح کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)چاودێری کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند :"دۆسیەی مۆندیال داخرێت دوای لەدەستدانی خەونی سەركەوتن بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022،كە نەیتوانی وە پاشكۆ بەسێیەم بەسەر بكەوێت، ئاماژە بەوە دەكات كە قۆناغی داهاتوو دەبێت هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێی عێراق ئامادە بكرێت بۆ پاڵەوانێتییەكانی داهاتوو، پشت بەستن بە گەنجەكانی خوار 22 ساڵ یان گەنجتر، بە دابینكردنی كامپی مەشق و ڕاهێنانی و یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەهێزەكانی ئاسیا و ئەفریقیا، بۆ ئەوەی شیرەكانی رافیدەین لە بواری تەكنیكی و فیزیكیەوە بۆ یارییەكانی نێودەوڵەتی و دەرەوە ئامادە بكەن.
عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشدا: كە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق سەركەوتنێكی ئاسانیان لەدەستدا دوای ئەوەی بە گۆڵێك پێشڕەوییان كرد و ئەنجامی كۆتایی یەكسان بوون،كە بووە هۆی نائومێدی شەقامی وەرزشی عێراقی.