بهغدا-INA
هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند،
لە راگەیەندراوێكى دەستەکە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێكی هاوبەشی سوپا و فەرماندەكانی سەلاحەدین و سامەڕا و كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، لە دوورگەی (البو مرصوص) وەك بەشێك لە ئۆپراسیۆنەكانی سەلاحەدینە دەستی پێكرد"،
وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە لیواكانی 9 و 88 و 313 و 35 و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی تیا بەشداربوون.