بەغدا_(INA)
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتی كردەوە كە بەرهەم ساڵح باشترین چانسی هەیە بۆ سەرۆك كۆمار، هاوكات تێبینیشی كرد كە دیالۆگ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان داخراوە.
سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری یەكێتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند، ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح لە كاندیدەكانی تر ئەرێنی ترە، ئەوەش لە قسەكانی دوێنێی ئەوەمان لێبینی،هەروەها سۆزان وتی : ئەو پیاوی راستی دەوڵەتە.
ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم دۆخەی ئێستای عێراق پێویستی پێیەتی، تا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەرگای لێكتێگەیشتن لەگەڵ پارتی كراوە بوو، بەڵام هەموو دیالۆگەكان داخراون"،
وتیشی: دەرگای دیالۆگ لەلایەن یەكێتی كراوەیە هەركاتێك بیانەوێت ، ئەوەشی وت : گفتوگۆ لەگەڵ چەندین كوتلە و لایەنە بەردەوامە و بە ئەرێنی دەمێنێتەوە،ماوەتەوە بڵێین دوێنێ سێشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند.