بهغدا-INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەتیكردەوە كە فڕۆكەخانەی بەغدا هێرشی كرابێتەسەر،
فەریق روكن ئەحمەد سەلیم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی هەیە لەسەر هێرشێكی موشەكی لەفڕۆكەخانەی بەغدا دوورە لەڕاستی"،
سەلیم داوای لەمیدیاكان كرد كە وردبن لە گواستنەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەرچاوە فەرمییەكان،
هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاویان كردەوە كە فڕۆكەخانەی بەغدا بە پێنج مووشەك هێرشی كراوەتەسەر.