لەهێرشێكی ئاسمانی پێنج تیرۆرست لە نەینەوا كوژرا

ئەمنی
  • 2-02-2022, 09:35
  • +A -A

    به‌غدا-INA  

    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ  چوارشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی وێرانكردنی ئەشكەوتێك لەلایەن فڕۆكەی F_16 لە باشوری پارێزگای نەینەواوە پێنج تیرۆریست كوژران،
    لە بەیاننامەیەكی شانەکە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە رایگەیاند:"شانەی (الصقر) ی  دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەدوای گروپێكی تیرۆریستیدا و چاودێرییان كردوون  لە ناو ئەشكەوتێكدا لە بیابانی (حەزەر) ی لە باشوری پارێزگای نەینەوا.
    لە بەیانامەکەدا هاتووە: پلاندان و سەرپەرشتیكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكان بە فڕۆكەی F_16 هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەشدا بە وردی  و چڕی ئەم ئەشكەوتەیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا (5) تیرۆستی رێكخراوی داعشی كوژران.