بەغدا_(INA)
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێنمایی نوێی بۆ گەشتیارانی تەمەن 10 ساڵ وبەرەو سەرەوەتر ڕاگەیاند،
لە راگەیەندراوێكى دەستەی فڕۆکەوانی كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"لەسەر ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی دەیەوێت گەشتیارەكان ئاگادار بكاتەوە لە ڕێكارە نوێیەكانی لە فڕۆكەخانەكانی وڵات.
وتیشی: "ئەو ڕێكارانە بریتی بوون لە داواكردنی كارتی كوتانی نێودەوڵەتی تەمەن 12 ساڵ و بەرەو سەرەوە و هێنانی پشكنینی (PCR) بۆ تەمەنی 10 ساڵ و گەورەتر لە ماوەی 72 كاتژمێری گەشتەكەدا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه