بەغدا_(INA)
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پسپۆڕی یاسایی تارق حەرب بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد،
تارق حەرب نووسەر و پارێزەرە و لە ساڵی 1945 لە بەغدا لەدایكبووە، لە ساڵی 1975 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی موستەنسڕیە وەرگرتووە، لە ساڵی 1980 لە زانكۆی بەغدا بڕوانامەی ماستەری لە یاسا وەرگرتووە، هەروەها دبلۆمی یاسای گشتی لە زانكۆی ئەسكەندەرییە وەرگرتووە، وەك سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەلپەرلەمان و سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی ڕۆشنبیری یاسایی عێراق خزمەتی كردووە، ئەو وەك مامۆستای یاسا لە ژمارەیەك كۆلێژ و پەیمانگاكانی پێشوو كاری كردووە، ئەو چەندین كاری هەیە، دیارترینیان:
زنجیرەیەك لە ڕوونكردنەوەی یاسادانانی سەربازی، سزاكان، سەرمایەكان، خزمەتگوزاری و خانەنشینی سەربازی 1983-1988
ڕێنیشاندەری یاسایی 1983
بڕگەكانی دەستووری 2005 چاپی 2007
یاسای 2007 چاپی 2008
یاساكانی 2006 چاپی 2008
لێكۆڵینەوەكان لە دەستووری ئینتیقالی 2008
پێشكەوتنە دەستوورییەكان 2009
یاسای دەستووری 2009
ڕێبەری هەڵبژاردنی پارێزگاكان 2009
رینشاندەر لەهەڵبژاردنەكانی 2010ی ئەنجومەنی نوێنەراندا
2011 میدیای عێراقی لەنێوان یاسادانان و دادوەریدا
2011 كورتە لەوەزارەتی عێراق
ژیانی ئیداری عێراق 2011
گەشەپێدانی وەزاری لەعیراق 2011
وەزیرانی عێراق 2013
نشوار 2013
بۆ تایف 2013
2014 سۆفیگەریی خەڵكی بەغدا
كەلەپوور بەغدادیە 2015
كەلەپووری بەغدا و مێژوو 2017
كەلەپووری بەغدادی / ماڵی كاروباری ڕۆشنبیری 2019
بەغدا لە میراتی خۆی لە بیناسازییەوە بۆ ساڵی 1985 چاپی 2019
ئینسایكلۆپیدیای كەلەپووری بەغدادی، ج 1 مینیاتۆرەكانی بەغدا 2019
ئینسایكلۆپیدیای كەلەپووری بەغدادی، ج 2
چیرۆكی بەغدادی 2020
ئینسایكلۆپیدیای كەلەپووری بەغدادی، ج 3، ڕووداوەكانی بەغدا 2020
ئینسایكلۆپیدیای كەلەپووری بەغدادی، ج 4، مێژوونووسی بەغدادی 2020
ئینسایكلۆپیدیای كەلەپووری بەغدادی، ج 5، شەوانی بەغدا 2020
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات