بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە تەئكیدیكردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوەی ناوچەی عوزێم لەگروپە تیرۆریستیەكان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: مستەفا كازمی لە وتەیەكدا لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: هێزە ئەمنییەکان لە هەفتەی ڕابردوودا هەوڵی زۆریانداوە و سەرکەوتنیان بەسەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بەدەست هێناوە.
وتیشی: لە ناوچەی عوزێم ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانمان ئەنجامدا بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەكە لە گروپە تیرۆریستییەکان.
كازمی زیاتر رونیكردەوە: کە هێزی ئاسمانی عێراق چەند خاڵێکی چەتەکانی داعشیان کردە ئامانج و ژمارەیەکیشیان لێكوشتن كە سەركردەی بیانی و عێراقی گروپە تیرۆیستیەكانیشی تێدایە.
كازمی وتیشی: لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچە سنوورییەکانی باکوری خۆرئاوای عێراق، وەک بەشێک لە پلانێکی توند کاری لەسەر ڕێوشوێنی ئەمنیی توندکردووە بۆ ڕێگریکردن لە هەر دزەکردنێکی شانە تیرۆریستییەکان.
راشیگەیاند: دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کاریانکردووە بۆ شوێنکەوتنی هێڵی كردەوە تیرۆریستییەکەی عوزێم و توانیویانە ژمارەیەک لە چەكدارە تیرۆریستییەکان كە تێوەگلاون دەستگیر بکەن.
هەر لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەفتەی ڕابردوو شاهیدی ڕووداوێکی زۆر ناخۆش بووین کە کۆمەڵێک هێزی نادەوڵەتی هێرشێکی تیرۆریستی و ترسنۆکانەیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ئەم گروپانە بەپێی لۆژیکی تیرۆر و بەکارهێنانی ئامراز و کردەوەی تری گروپە تیرۆریستییەکان خۆیان کاردەکەن و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان و ئاراستە سیاسییە جۆراوجۆرەکان قسەو کردەوەکانیان دژ بەو گروپانە یەکبخەن.
جەختیشیکردەوە: لە عێراقدا هیچ شوێنێک نییە بۆ تیرۆریزم بە هەموو جۆرو شێوازێک و ئەمەش عێراقی مەزن و عێراقی ئاشتی و سەلامەتی و ئەمنی و هاوکاری و هاوبەشە و ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک و کەسێک کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی زیان بە عێراق بگەیەنێت.