بەغداد ـ INA
وەزارەتی داد ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: تەنها لەمساڵدا 8 کارمەند کە پاسەوانی چاکسازیشی تێدایە بەتۆمەتی هەڵە و پێشێلکاریی یاسای دامەزراندن، بڕیاری دەرکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: دادوەر سالار عەبدولستار محەمەد وەزیری داد تەنها لەمساڵدا 8 فەرمانبەر كە پاسەوانی چاكسازیشی تێدایە دەركرد، هەروەها لە ساڵی 2020 بڕیاری دەركردنی 14 فەرمانبەر و لە ساڵی 2021دا 30 کارمەند و پاسەوان دەركراون، بەهۆی ئەوەی یاسای فەرمانبەرانیان پێشێلكردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: جێبەجێکردنی دەقی یاساکە بەرامبەر ئەوانەی پێشێلكارییان كردوەو دەستدرێژییان كردوەتە سەر ئەركی گشتی، بەشداری دەکات لەگەڕانەوەی بەرژەوەندی هاووڵاتی و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی دیاردەی خراپەكاری و بەهەدەردانی سامانی گشتی.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه