بەغداد ـ INA
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە تەئکیدیکردەوە: دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت:
قاسم ئەعرەجی پێشوازی كرد لە باڵیۆزانی سوید و نەرویج و دانیمارک، پێكەوە پەیوەندی دۆستانەو هاوكاری و هەماهەنگی عێراق لەگەڵ وڵاتانی سوید و نەرویج و دانیمارک و هاوکاری ناتۆ لە ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکاندا گفتووگۆیان لەبارەوەكرا.
ئەعرەجی رایگەیاند: بڕیاری عێراق ئەوەیە بەردەوام بێت لە هاوکاری بنیاتنەر لەگەڵ ناتۆدا، هەروەك ئاماژەی بەو مەترسییەکرد کە ئێستا تیرۆریستان لە زیندانەکانی هەسەدە دروستیانکردووە، وتیشی: زیاتر لە 10 هەزار تیرۆریستی داعش لەزیندانەكانی هەسەدان و ئەو هێزانەش ئامادەنین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە.
هەر لەو دیدارەدا ئەعرەجی ڕوونیکردەوە: کە دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و لەخۆگرتنی ئەم دیدارانەش لەلایەن عێراقەوە بەڵگەیە لەسەر ڕۆڵی ئیجابی و بنیاتنەرانەی دیپلۆماسی عێراق.