ئاژانسی وزە پێشبینی دەكات داواكاری لەسەر گازی سروشتى كەمبێتەوە

ئابوری
  • 31-01-2022, 17:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA


    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لەساڵی رابردوودا بەكارهێنانی گازی سروشتی بەڕێژەی 4.6% زیادیكرد، بەڵام پێشبینی دەكەن بۆ ئەمساڵ رێژەكە دابەزێت.
    لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: پێشبینی دەكەن داواكاری جیهان بۆ گازی سروشتی لە ساڵی 2022 بگاتە 4148 ملیار مەتر سێجا و لە ساڵی 2021دا بە رێژەی 0.9٪ زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی جیهانی بۆ گاز بگاتە 4191 ملیار مەتر سێجا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: گەشەی داواکاری بۆ ماوەی کورتخایەن پشت دەبەستێت بە کەشوهەوا بۆ پاشماوەی گەرمی لە نیوە گۆی باکوور.
    رونیشیكدوەتەوە: سەرچاوەکانی وزەی نوێبوەوە لە ئێستادا کارەبا بەرهەمدەهێنن بەهۆی گرانی نرخی گازی سروشتی و ئەو كاربۆنە پیسەی دەیكاتە هەواوە، هەر بەپێ راپۆتەكە لە ساڵی رابردوا ئەوروپا پێویستی بە 552 ملیار مەتر سێجا گاز هەبوە بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بڕەكەی كەمبێتەوە بۆ 527 ملیار مەتر سێجا.