بەغداد - INA
پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیکردەوە: هۆشیار زێباری هێشتا کاندیدی ئەوانە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، وتیشی:
بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا هیچ وادەیەک نیە بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستاندا.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، رایگەیاند: هۆشیار زێباری کاندیدی پارتییە و نایكشێننەوە، وتیشی: تا ئێستا بۆ ئەو مەبەستە هیچ وادەیەک نیە بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ماوەیەکی زۆرە فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس ئیسماعیل قائانی سەردانی عێراقی كردوە.