هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە درێسی سپی و سەوز رووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە

وەرزش
  • 31-01-2022, 12:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA   

    لەكۆنفرانسی تەكنیكی بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق  و هاوتا لوبنانییەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەرێی گفتوگۆیەكی ئۆنلاین كە دەستەی كارگێڕی و پزیشكی تیمەكانی كۆكردەوە بۆ دیاریكردنی تیمەكان و جەختكردنەوە لەسەر هەندێك لەڕێنمایی  رەنگی درێسی هەردوو هەڵبژاردە و ڕێنماییەكانی تایبەت بەو یارییە.
    لە راگەیەندراوێكى یەکێتی تۆپی پێ كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"لایەنی عێراقی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی غەیس موهەنا لە شوێنی كەرەنتینی خۆی لە تاران و دكتۆری تیمی نیشتیمانی (عەبدولكەریم ئەلسەفار) لە شوێنی مانەوەی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە بەریروتی پایتەختی لوبنان.
    وتیشی: هەڵبژاردەكان دیاری كراون كە بەچ رەنگی درێسێك یاری دەكەن، هەڵبژاردەی تۆپی پێی  عێراق درێسی  سپی و شۆڕتی سەوز و گۆرەوی سپی لەبەر دەكات ،گۆڵپارێز ی عێراق درێسی رەنگی شین لەبەر دەكات و پێش یارییەكەش و بۆ خۆگەرمكردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق یە رەنگی زیوی مەشق و گەرم كردنەوەی خۆیان دەكەن، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنانی درێسی سوور بە تەواوی دەپۆشێ ،گۆڵپارێزەكەشی درێسی ڕەشی تەواو لەبەر دەكەن،بۆ مەشق وگەرم كردنەوەی بەر لەیارییەكە هەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان درێسی زێڕی لەبەر دەكات.