سەید سەدر پێشوازیكرد لە حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی و خەنجەر

سیاسی
  • 31-01-2022, 10:55
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە لەپارێزگای نەجەفی پیرۆز پێشوازیكرد
    لە محمد حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی و خەمیس خەنجەنەر.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سەید موقتەدا سەدر لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز لە حەنانە پێشوازیكرد لە محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری.
    بەیانی ئەمڕۆ شاندێك كە پێكهاتبوو لە محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری گەیشتە پارێزگای نەجەف 
    بەمەبەستی دیدار لەگەڵ سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر.