لەناوبردنی كارگێڕێكی داعش و یەكێك لە هاوكارەكانی لە نەینەوا

ئەمنی
  • 31-01-2022, 10:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA   


    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ  دووشەممە ،لەناوبردنی کارگێڕێكی فەوجێكی داعش و یەكێك لەیاریدەدەرەكانی لەنەینەوا راگەیاند،
    لە راگەیەندراوێكی شانەکە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتووە راگەیاند:"بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەو ئۆپەراسیۆنە هەواڵگریانەی كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵییەوە لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامیان داوە و بە چڕكردنەوەی هەوڵ و كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەوێ،تواندرا ئەم دوو تیرۆرستە بە مادەی (4)ی تیرۆ ر بدرێنە دادگا و وەدانییان بە كارە تیرۆرستەكانیان ناوە كە سەر بەناو (دیوان جند لیوا الغربا) بوونە،چەندین كاری تیرۆرستیان دژی حەشدی شەعبی ئەنجام داوە لە چیای (مكحول)"،
    هەروەها پۆستی كارگێڕییان هەبووە،ساڵی 2019 گەڕاینەوە شاری بەغدا بۆ ئەوەی بزانن بارودۆخ چۆن دەگوزەرێ تا كاری تیرۆرستی ئەنجام بدەن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تیرۆرستەكەی دووەم لە فەرمانگەی  بەناوی (دیوان شوڕتەی ئیسلامی)  ،كاری كردووە و دواتر بۆ بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان لە چیای (محكول)  دەستنیشان كراوە و دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەكان گەڕاوەتەوە بۆ موسڵ و ئەركی كاری تیرۆرستی وەرگرتووە".
    وتیشی: ڕێكارە یاساییەكان دژیان گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەدەست بهێنن لە بەرامبەر ئەو كارە تاوانكارانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە.