ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: تۆڵەكردنەوەی تاوانەكەی عوزێم بەبازوی عێراقیەکان ئەنجامدرا

ئەمنی
  • 31-01-2022, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا_INA   

    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی  ئەنجامدەرانی تاوانی عوزێم تەنها بەبازوی پاڵەوانە عێراقیەکان ئەنجامدرا،
    گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تەحسین خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوە بۆ ئەنجامدەرانی تاوانی عوزێم بە تەواوی عێراقی و بە ڕێنوێنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بووە.
    هەروەها وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە زۆر بە وریاییەوە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئەوەی فەرماندەی گشتی فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەكان و هەواڵگری كرد بەدواداچوونیان بۆ بكەن و بەڕاستی لە ماوەیەكی زۆر كورتدا توانیمان لە ڕێگەی ئەو زانیاریانەی كە لە لایەن دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها هێزی ئاسمانی ،توانیان لە شانەكانی تیرۆرستان بدەن بە ئۆپراسیۆنی هاوبەش.