حەلبۆسی: كاتی دەستێوەردانی دەرەكی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق كۆتایی هات

سیاسی
  • 31-01-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA   

    سەرۆكی هاوپەیمانی (تقدم) محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە كە كاتی دەستێوەردانی دەرەكی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق تەواو بووە وبەكۆتا هاتووە،
    حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بينيویەتی گوتی: كاتی دەستێوەردانی دەرەكی لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەكۆتا هاتووە ،وتیشی: ئەمڕۆ چیا و بیابانەكانی عێراق بەرەو نەجەف دەڕۆن كە مایەی شانازییە بۆ گفتوگۆكانی حكومەتێكی نیشتیمانی تەواوی عێراق نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا.