حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی گەیشتنە نەجەف بۆ دیداری سەید موقتەدا سەدر

سیاسی
  • 31-01-2022, 09:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    ئەمڕۆ دوشەممە محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتنە پارێزگای نەجەفی پیرۆز بەمەبەستی دیدارو كۆبونەوە لەگەڵ سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: وەفدێك كە پێكهاتوە لە محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییەوە گەیشتە پارێزگای نەجەف.
    وتیشی: وەفدەكە بەرەو حەنانە بەڕێكەوتون بۆ كۆبونەوە لەگەڵ سەید موقتەدا سەدر.