سێ تیرۆریستی بەرەگەز لوبنانی لە هێرشە ئاسمانیەكەی سوپادا بۆ سەر تیرۆریستان لە عوزێم كوژران

ئەمنی
  • 30-01-2022, 00:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شانەیەكی تیرۆریستی لە عوزێمی پارێزگای دیالە، سێ لوبنانی لەکاتی شەڕدا کوژراون.
    سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA)ی ڕاگەیاند: لە کاتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شانەیەكی تیرۆریستی لە قەزای عوزێم سێ كەسی بەرەگەز لوبنانی كە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بون لە عێراق کوژران.
    وتیشی: ئەو سێ تیرۆریستە خەڵکی وادی ئەلنەهلەن لە باکوری لوبنان، و ناویان (عومەر سەیف و بەکر سەیف و ئەنەس سەیف)ەو نازناوی (ئەلجەزار)یان هەڵگرتبوو.
    پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: شانەیەكی تیرۆریستی كە بەرپرسی بوون لە ڕوداوەكەی عوزێم لەپارێزگای دیالە بەسێ هێرشی ئاسمانی فڕۆکەی F_16 عێراقی كوژران.