یەكێتی تۆپی پێی لوبنان رەزامەندی دەربڕی بۆ گۆڕینی یاریگای ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش
  • 30-01-2022, 10:04
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    فیدراسیۆنی تۆپی پێی لوبنان داوایەكی لایەنی عێراقی پەسەندكرد بۆ گۆڕینی یاریگای ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ یاریگایەكی گونجاو.
    ئەمڕۆ یەکشەممە له راگەیەندراوێکی یەکێتی تۆپی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  کەوتووە رایگەیاند: وەڵامەكەی فیدراسیۆنی لوبنان خێرا بووە و یاریگای جونیا ئامادەكراوە بۆ مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و ئامادەكارییەكان بە باشی كردووە بۆ رووبەڕووبونەوەی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەرانبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان.
    وتیشی: دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی عیراق بە سەرۆكایەتی پێترۆڤیچ بڕیاریان دا ڕۆژی یەكشەممە ڕاهێنان ئەنجام بدەن دوور لە میدیاكان.