كازمی: عێراق بە پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەكانی

سیاسی
  • 29-01-2022, 18:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: عێراق بەپەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ناردوە، دەڵێت: مستەفا کازمی ئەمڕۆ شەممە پێشوازیكرد لە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پێشهاتە نوێیەكان، و هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێگاكانی پشتگیریکردنی ئەو بەرنامەنەی کەڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەعیراق ئەنجامیان دەدا گفتووگۆیان لەبارەوەكرا.
    هەر لەو دیدارەدا كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: عێراق بەپەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە و چەسپاندنی هۆکارەکانی گەشەسەندنی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق و گەلانی دۆست و برا.
    لەبەرامبەردا پلاسخارت رایگەیاند: هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق پشتیوانیكردنیەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی روبەڕویدەبێتەوە، هەروەك تەئكیدی لەسەر گرنگی دیالۆگ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکان كردەوە.