دەسەڵاتی فرۆكەوانی: هیچ نوسراوێكمان لە هێڵی كوەیتیەوە پێنەگەیشتوە سەبارەت بە راگرتنی گەشتەكانیان بۆ عێراق

ناوخۆ
  • 29-01-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی دەڵێت: هیچ نوسراوێکمان لە هێڵی ئاسمانی کوەیتیەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ عێراق.
    جیهاد دیوان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی کوەیت بۆ عێراق سنوردارە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و بە یەک یان دوو گەشت لە هەفتەیەکدا و هیچ گەشتێکی نییە بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق و لەناویشیاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد".
    وتیشی: هێشتا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی هیچ تێبینی و نوسراوێکمان لە هێڵی ئاسمانی کویتیەوە پێ نەگەیشتوە بۆ ئەوەی گەشتەکان بۆ عێراق ڕابگیرێت، و رونیشیكردەوە: هەر بڕیارێک بۆ هەڵپەساردنی گەشتەکان لە هەر بارودۆخێکدا بێت مافی هێڵی ئاسمانییە.
    پێشتر هێڵی ئاسمانی کوەیت رایگەیاند: بەشێوەیەكی كاتی  گەشتەکانی بۆ عێراق راگرتوە.