سلێمانی ـ INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی نمایشی هاوبەشی کلتوریی و فۆلکلۆریی هیندیی و کوردیی بەڕێوەچوو.
چالاكیەكە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی کونسوڵگەری گشتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان ڕێکخرابوو.
هەروەك چالاكیەكە بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی هندستان لە بەغداد و کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.