بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکي كرد لەگەڵ وەزارەت و دەستە تایبەتمەندەكان بۆ تاوتوێکردنی سیڤی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار.
نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: حاكم زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیكی فراوانی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتودا ناوەكانیان رابگەیەنرێت، لەدانیشتنی دووەمی خولی پێنجەمی پەرلەمایشدا لە ڕۆژی دووشەممە ۷ی شوباتی 2022 بەفەرمی دەنگ لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی كۆمار دەدرێت.
وتیشی: کۆبوونەوەکە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی نەزاهە و جێگری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و بریکاری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، تیایدا تاوتوێ و پشکنینی هەموو 26 دۆسیەی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی كرا، لەڕووی کۆت و بەندی تاوان و پێگەیان لە لێپرسینەوەو دادپەروەری و بڕوانامەی زانستی و نەزاهەتەوە.
حاكم زاملی جەختیكردەوە: پێویستە بەڵگەنامە و بڕوانامە و ژیاننامە بە شێوەیەکی پیشەیی و شەفاف هەڵبگیرێت و بەدوور بێت لە هەر جۆرە فشارێکی سیاسی کە دەکرێت بخرێتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی ڕێگریان لێبکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی بۆیان دیاریکراوە، وتیشی: هەموو کەسێک متمانەی تەواوی خۆی بەم لایەنانە داوە بە جێبەجێکردنی بنەمایی پیشەیی بۆ هەموو کاندیدەکان وەک یەک، جیاواز لەوەی کە لە ڕابردوودا ئەنجامدراوە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات