بەغداد ـ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی خانەیەكی تیرۆریستی لە خۆرئاوای نەینەوا راگەیاند كە بە هەڕەشەو تۆقاندن پارەیان لە هاوڵاتیان سەندوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت:
مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یاسایی توانیان بۆسەیەكی توند دابنێن و لە ئەنجامدا خانەی تیرۆریستی كە چوار تیرۆریست بوون دەستگیر بکەن کەهەڕەشەیان لەهاوڵاتیان دەكرد پشتیوانی دارایی چەتەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانیان بكەن.
وتیشی: قسەی تۆمەتبارەکان تۆمارکراوە و دانیان بەوەدا ناوە هەڕەشەیان لە هاوڵاتیان كردوە، ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكان رادەستی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان دەكەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان.