بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەكات لەگەڵ وەزارەت و دەستە تایبەتمەندەكان بۆ تاوتوێکردنی سیڤی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند:"حاكم زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەكات لەگەڵ وەزارەت و دەستە تایبەتمەندەكان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سڤی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار".
وتیشی:"ئەوانەی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبون بریتین لە وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و بریکاری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ناوخۆ و جێگری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری".