وەزارەتی پیشەسازی: ئامادەین بۆ دروستكردنی تاوەری زیرەك بۆ دزگا ئەمنیەكان

ناوخۆ
  • 29-01-2022, 10:46
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند: توانای دروستکردن و دابینكردنی تاوەرەکانی کۆنتڕۆڵی زیرەکیان بۆ هێزە ئەمنییەکان  هەیە بە پێی ئەو تایبەتمەندییانەی پێویستە.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشكرایكرد: کۆمپانیای گشتی پیشەسازی هایدرۆلیکی سەر بە وەزارەت توانای ئەوەی هەیە کە تاوەرەکانی کۆنتڕۆڵی زیرەک بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێویستن بۆ دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکان دروست بكات.
    وتیشی: کۆمپانیاکە وۆركشۆپێكی تایبەتی بۆ دەستەی ئەندازیاری و تەکنیکی تایبەت بە دیزاین و دروستکردنی تاوەری چاودێری زیرەک رێكخستوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دیزاین و دروستکردنی تاوەرەکان بەهەوڵی شارەزایانی عێراق لەکادرانی ئەندازیاری و تەکنیکی کۆمپانیاکە دەكرێت، بە بەکارهێنانی کەرەستەی ستاندارد و ئاسنی تایبەتیی ناوخۆیی ئەنجام دەدرێت، و کۆمپانیاکەش توانای ئەوەی هەیە تاوەرەكان بەپێی پێویستی ئەو دەزگایەی داوای دەكات دروستی بكات.