بەغداد ـ INA
سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: کار بۆ گۆڕینی یاسای وەبەرهێنان دەكەن بۆ پاكبونەوەی لەگەندەڵی و بیرۆکراسی و هاوتەریب بێت بە ژینگەی وەبەرهێنان لەوڵاتدا، وتیشی: لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا 70 پرۆژە گەڕێنراونەتەوە بۆ دەوڵەت.
سوها نەجار سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی نیشتمانی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لەو كاتەوەی دەستبەكاربوم كە زاتر لە ساڵێك و سێ مانگە بناغەیەکی بەهێزمان دانا و کارمان کردووە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، بەڵام ئاستەمە لەو ماوە کەمەدا بتوانی دۆخی وەبەرهێنان بگۆڕی.
وتیشی: لە شەڕی دژی گەندەڵیدا گەیشتوین بە ئامانجی گرنگ کە یەکەمیان وەستاندنی بەخشینی زەوی و وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە پرۆژەکانی موڵکداری کە بەهۆی ڕێکارە یاساییەکانەوە ئاسان نەبوو، هەروەها توانیمان 70 پرۆژە بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت.
راشیگەیاند: دەستەی وەبەرهێنان توانی لە ساڵی 2021دا 80٪ لە بەخششەکانی گومرگ کەم بکاتەوە، وتیشی: پلانەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە بەرژەوەندی ئابووری عێراقدایە و بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت و قۆناغی داهاتووش دەبێتە قۆناغی چنینەوەی دەستكەوتەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کاردەكەین بۆ گۆڕینی یاسای وەبەرهێنان بۆ قۆناغی داهاتوو کە لەگەڵ ژینگەی وەبەرهێنانی عێراقدا دەگونجێت، چونکە ئەو یاسایەی ئێستا کەموکوڕی لە پێکهاتەکەدا هەیە و هەروەها گەندەڵی و بیرۆکراتی تێدایە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه