ئێران ئیدانەی هێرشە موشەكیەكەی سەر فرۆكەخانەی بەغداد دەكات

سیاسی
  • 29-01-2022, 08:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشە موشەكیەكەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەكات و بە هەوڵێك بۆ دروستكردنی ناسەقامگیری لە عێراقدا وەسفی دەكات.
    خەتیبزادە ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم جۆرە کارە گوماناویانە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئاسایش و بڵاوبوونەوەی ئاژاوە لەعێراقدا و کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆ هاوڵاتیان دەبێت.
    وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پشتیوانی لەدامەزراندن و هێشتنەوەی ئەمنیەتی عێراق و پێشکەوتنەکان و ئەمنیەتێكی گشتگیر و تەواوکاریی خاکەكەی کردوەو پشتیوانی لە رێوشوێنەكانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتەكەدا.