بەغداد ـ INA
چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد وەک کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەژماردەكات و دەڵێت: پەیامێکە ئاراستەی هێزە نیشتمانییەکان كراوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: بە توندترین شێوە بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و دامەزراوەکانی تر ئیدانە دەكەن و بە کردەوەیەکی تیرۆریستیی تاوانكاری ناوى دەبەن، كە بۆ دروستكردنی فیتنەو بەهانەیە بۆ دەستوەردانە دەرەكیەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: لەم ڕوانگەیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە هەموو هێزە نیشتمانییەکان دەکات کە یەکڕیز بن و دووربکەونەوە لە پرەنسیپی وەلانان بەپشتیوانی هێزی دەرەكی بۆ ئەوەی دەرفەت نەدرێتە دوژمنانی وڵات بۆ دەستخستنە ناو ئاسایش و سەروەری وڵات.